تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت گەر بە بێ بەکارهێنانی سابوون و شامپۆ خۆت بشۆیت؟

هەمووان بەوە ڕاهاتووین وا بیر بکەینەوە کە گرنگیدان بە پێست بە مانای پاک ڕاگرتنی پێست دێت، شتنی تەواوی جەستە لە سەرەوە تا پێیەکان بە شامپۆو سابوون ئەگەرچی بۆن خۆشت دەکات بەڵام لە ڕاستیدا زیانی خۆی هەیە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاشکرای کردووە کە ئایا خۆ شتن تەنها بە ئاو بەسە بۆ ئەوەی جەستە پاک ببێتەوە، چی بەسەر جەستەدا دێت گەر واز لە بەکارهێنانی سابون و شامپۆ بهێنین لە کاتی خۆشتن دا

 

-تەندروستی پێست باشتر دەبێت

خۆشتن تەنها بە ئاو پێست بە هاوسەنگی ڕادەگرێت، ئەمە لە کاتێکدا بەکارهێنانی سابوون لەگەڵ لابردنی چڵک و پیسی جەستە چەوری سوودبەخشی سروشتی پێستیش لادەبات و پێست وشک دەبێتەوە

-ئەگەرچی خۆشتن بە سابوون و ماددە پاککەرەوەکان بۆنی جەستە خۆش دەکات لە هەمان کاتدا هەستیارت دەکات بەرامبەر بەکتریا و ماددە زیانبەخشەکانی سەر پێست بەهۆی ئەوەی پێکهاتەکانی سابوون هاوسەنگی نێوان چەوری سروشتی پێست و بەکتریا تێکدەدات

-پێست درەنگتر توشی چرچبوون دەبێت

-خۆشتن تەنها بە ئاو ڕێگری لە توشبوون بە کەمی ڤیتامین دی دەکات

-ئەندامە ڕەگەزییەکانی جەستە بە تەندروستی دەهێڵێتەوە