تەندروستی

ئایا بەستنی دوو دەمامك لە توشبوون بە کۆرۆنا دەتپارێزێت ؟؟

لەسەرەتایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو جێگەی پرسیارە لای خەڵک ئایا بەستی دوو دەمامك لە توشبوون بە کۆرۆنا دەتپارێزێت ؟

ئاژانسی " بلومبێرگ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا وەڵامی  ئەو پرسیارەی داوەتەوە لە زاری بەرپرسانی سەنتەرەکانی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان ئاماژی بەوەکردووە، بەستنی دەمامك کاتێك سودبەخش دەبێت کە هەموو درز و کەلێنەکانی دەوری دەمامکەکە داپۆشرێت ڕێگە بەچونە ژورەوەی ڤایرۆسەکە نەدرێت .

دەیفد هامر، پسپۆڕ لە زانکۆی بواستن، وتویەتی، بەستی یەك دەمامك بۆ زۆرێک لە حاڵەت و شوێنە جیاوازەکان پارێزراوە تا ڕادەیەکی باش ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر .

ڕاپۆرتەکە لەزاری مۆنیکا غاندی پسپۆڕ لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە مەترسی توشبونیان بە توندی بە ڤایرۆسەکە هەیە یان دۆخی تەندروستیان جێگیر نیە دەتوانن لەکاتی بەستنی دەمامکی پزیشکیدا دەمامکێکی قوماشیش لەسەر دەمامکەکەی تر ببەستن .

ڕاپۆرتە ئەمریکیەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەو کەسانەی لەوناوچانەدا دەژین کە ڕێژەیەکی زۆر توشبوون بە کۆرۆنای تێدایە دەتوان یەك دەمامك بەکاربێنن بەجۆرێك ئەو دەمامکە قوماشانە بێت کە لە دووچین پێکهاتووە بەڕێژەیەکی بەرچاو پارێزگاری لە گواستنەوەی ڤایرۆس دەکات بۆ دەم و لوت .