پێگەی " سی جی تی ئێن" کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردۆتەوە کە دروستکردنی پەیکەرێکی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆردە لە شوشە لە لایەن هونەرمەندی شێوەکار " لووک جێرام" لە بریستۆل، ئینگلتەرا
پەیکەرەکە کە یەک میلیۆن جار گەورەترە لە تەنۆلکەکانی ڤاکسینەکە بە دەیەمین میلیۆن ڤاکسینی کارپێکراوی بەریتانیا دادەنرێت، پەیکەرەکە لە داهاتوودا دەفرۆشرێت و داهاتەکەی دەبەخشرێت بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی "مێدێسینس سانس فرۆنتیێرس" بۆ هاوکاریکردنی ئەو کۆمەڵگانەی کە زیانێکی زۆریان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەرکەوتووە
جێرام کە لە مانگی نۆڤەمبەری پاردا ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دەڵێت " هێشتا هەست بەکاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە دەکەم لەسەر جەستەم"
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کاتێک لە مانگی ئاداری ساڵی پاردا پەیکەری ڤایرۆسەکەم دروستکرد دەمزانی کە ڕۆژێک دەبێت منیش دەبم بە یەکێک لە توشبووەکانی ڤایرۆسەکە"