تەندروستی

لە ڕێگای ئەم پێنج بەھاراتەوە چەوری لەشت بسوتێنە


ئەم پێنج بەھاراتە یارمەتیدەرن لە سوتانی کالۆری و توانەوەی چەوری لەش:

١-بیبەری تون: یارمەتیدەرە لە سوتانی چەوری و زیادکردنی چالاکی ،باشترین ڕێگاش بۆ سود وەرگرتن لە بیبەری توون بەکارھێنانیەتی لەناو ئەو خۆراکانەدا کە ڕۆژانە دەخورێن.

٢-پیاز و سیر: دادەندرێن بە یەکێک لەو پێکھاتانەی کە لە ناو خۆراکدا بە شێوەیەکی سەرەکی زۆر بەکاردەھێندرێن و تامێکی تایبەتیشی پێدەبەخشن،لە توانایاندایە چەوری بسوتێنن و ئاستی کۆلیستڕۆڵیش دابەزێنن.

ئەو دژە زیندوەش کە تیایاندایە ئەو بەکتریا و ڤایرۆسەکانە دەکوژێت کە ھێرش دەباتە سەر مرۆڤ.

٣-دارچینی: توێژینەوەیەکی تایبەت بە خواردنی دارچینی ئامۆژگاری دەدات بە بەکارھێنانی بڕێکی کەم لە دارچینی بە جۆرێک لە کەوچکێکی بچوک زیاتر نەبێت.

دارچینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیردەکات بەمەش ڕێگری دەکات لە بوونی زیادەی شەکر لە خوێنداکە ھۆکارە بۆ کەڵەبوونی چەوری لە لەشدا.

٤-زەردەچەو: ڕێژەیەکی بەرز لە بیتاکارۆتینی تێدایە ، دادەندرێت بە یەکێک لە گرنگترین دژە ئۆکسانەکان کە جگەر ڕزگار دەکات لە چەوری زیادە و کەڵەکەبوو.

زاناکانیش ئاماژە بە چەند گرنگیەکی دیکەی زەردەچەو دەکەن بۆ پارێزگاریکردن لە خانەکانی مێشک لە لەناوچوون و ڕێگریکردن لە توشبوون بە زەھایمەر.

٥-زیرە: رێگری دەکات لە کەڵەکەبوونی چەوری و ئەو چەوریەش دەسوتێنێت کە ھۆکارە بۆ قەڵەوبوون  ، دەشتواندرێت لەگەڵ بیبەری رەش و زەنجەبیلدا تێکەڵ بکرێت ئینجا بەکاربھێندرێت.




3 هەفتە پێشتر - Oct 1 2017 2:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر