هەمەڕەنگ

دروستکردنی ئامێرە میوزیکییەکان لە پاشماوەکانی جەنگ

نیکۆلاس ماکورا، پەیکەرسازێکی خەڵکی سربیایە و هەموو هەفتەیەک بەنێو مەیدانی پاشماوەی چەک و کەلوپەلە سەربازییە کۆنەکاندا دەگەڕێت
پارچە فڕێدراوەکانی وەک تفەنگ، کڵاو ئاسن و موشەک و هەموو ئەو کەلوپەلانە هەڵدەگرێتەوە کە دەتوانێت بیگەڕێنێتەوە ستۆدیۆکەی خۆی و بیانگۆڕێت بۆ ئامێری میوزیک، پیاوە تەمەن 42 ساڵەکە دەیەوێت ئەم پاشماوانەی جەنگی 1990 کە هێشتا ئاسەوارەکانی بەسەر وڵاتەکەوە ماوە بگۆڕێت بۆ کاری هونەری جوان و سەرنجڕاکێش
لە ئێستادا گاڵۆنێکی گاز و تۆپێکی دژە تانکی گۆڕیوە بۆ ئامێری چەلۆ، گیتارێکی لە تفەنگێکی جۆری "سازتاڤا ئێم 70 " و کڵاوی سەربازێکی یۆگۆسلاڤ دروستکردووە