ئەگەرچی خواردنەوەی قاوە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت بەڵام کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە زانکۆی "نێڤادا ڕێنۆ" ئاشکرایان کردووە کە خواردنەوەی قاوە پێش خواردنی نانی بەیانی و بە گەدەی بەتاڵ ڕەنگە زیانەکانی زیاتر بێت
هەر بۆیە دکتۆرەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە نێوان سەعاتەکانی 9:30 بۆ 11:30 ی بەیانیاندایە دوای خواردنی نانی بەیانی
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خواردنی قاوە دەکات بە گەدەی بەتاڵ و پێش نانخواردن کە ئەمانەن:
-ڕەنگە خەواڵووترت بکات
-جەستە کانزا خۆراکییەکان لەدەست دەدات
-توشی دڵتێکەڵهاتن و ئازاری گەدە دەبیت
-ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش
-توشی قەلەقی و دڵەڕاوکێ دەبیت
-توشی پێست هەڵدان دەبیت
-ئاستی شەکری خوێن زیاد دەکات