هەمەڕەنگ

فەیسبووك سەعاتێکی زیرەك بەرهەمدێنێت کە لەدۆخی تەندروستیت ئاگادارت دەکاتەوە

کۆمپانیای فەیسبووك سەعاتێکی زیرەك بەرهەمدێنێت کە بەکارهێنەرەکەی لەدۆخی تەندروستی ئاگادار دەکاتەوە .

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "
The Information" تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان، کۆمپانیای فەیسبووك بە نیازە لە ساڵی داهاتودا سەعاتێکی زیرەك بەرهەمبێنێت کە توانای ئاگادار کردنەوەی کەسی بەکارهێنەری هەیە لە هەر گۆرانێك کە لە دۆخی تەندروستی کەسەکەدا ڕودەدات.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەعاتە زیرەکەی فەیسبووك توانای پەیوەندیکردنی بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەبێت و بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەندی بە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە تەندروستیەوە بکات .

کۆمپانیای فەیسبووك جگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك لەم ساڵانەی دوایدا گرنگی بە کەرتی بەرهەمهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان داوە بەنیازە چەند ئامێرێکی زیرەك بخاتە بازاڕەوە .