تەندروستی

توشبووانی کۆرۆنا پێویستیان بە چەند دۆز لە ڤاکسین هەیە ؟

دەستەیی تەندروستی فەڕەنسی ژمارەی ئەو دۆزە لە ڤاکسین ئاشکرا دەکات کە پێویستە توشبوانی کۆرۆنا وەریبگرن .

دەستەی تەندروستی فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون پێویستیان بە وەرگرتنی یەك دۆز لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هەیە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون جەستەیان بە ڕێژەی جیاواز بەرگری دژی ڤایرۆسەکە دروستکردووە بۆیە تەنها یەك دۆز لە ڤاکسینەکە بەسە بۆ باشترکردنی کاری بەرگری لەشیان دژی ڤایرۆسەکە .

کۆمپانیاکانی  فایزەر و مۆدێرنا و ئاسترازینیکا بە پشبەستن بە توێژینەوەکان و بە جیاوازی چەند هەفتەیەك لە نێوانیاندا دوو دۆز لە ڤاکسینەکانیان بۆ وەرگران بەکارهێناوە .