هەمەڕەنگ

کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە دوای 17 ساڵ ئەو منداڵە دەبینێتەوە کە ڕزگاری کردووە

چەند ساڵ پێش ئێستا کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە بە ناوی "مایک هیوز" کچە منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ بە ناوی "دانیاڵ دەیڤسن" لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەی ماڵەکەیاندا ڕزگار دەکات

چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نایەت، دوای چەندین ساڵ دەیەوێت بزانێت منداڵەکە چی بەسەر هاتووە بۆیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەیدۆزێتەوە و لە ڕێگەی نامەوە قسەی لەگەڵ دەکات  و بۆی باس دەکات کە چۆن ڕزگاری کردووە

ئەم دوانە وەک باوک و کچێک بەردەوام قسە دەکەن و هەواڵی یەکتر دەپرسن،دانیاڵ لە ڕۆژی دەرچوونی لە زانکۆ مایک بانگهێشت دەکات و بۆ یەکەم جار دوای حەڤدە ساڵ یەکتر دەبیننەوە

لە کاتی پێشکەشکردنی چەند وتەیەک بە بۆنەی دەرچوونیەوە مایک بە ئامادەبووان دەناسێنێت و باس لە ئازایەتی ئەم ئاگرکوژێنەوەیە دەکات و دەڵێت" من هەموو کات لە دڵخۆشیدا دەگریم کاتێک بیر دەکەمەوە چۆن هەموو شتێک جیاوازتر دەبوو، گەر مایک نەبوایە من ئێستا لێرە نەدەبووم بەم شێوەیە"