تەندروستی

بەکار‌هێنانی ماست و هێلکە بۆ چارەسەرکردنی قژی ماندوو


ماست و هێلکە بە چارەسەری سەرەکی بۆ قژی ماندوو دادەنرێت ئەمەش بەهۆی زۆری پڕۆتین تێیدا کە دەبێتەهۆی بەهێزکردن و بریقەدارکردنی قژ.
پێداویستیەکان:
٦ کەوچکی گەورە ماست
١ هێلکە
ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
لە ناو دەفرێکدا ماست و ‌هێلکەکە تێکەڵ بەیەکتردەکەین و بەم گیراوەیە بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساجی سەر و قژ دەکەین. پاشان گیراوەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە قژەکەوە بەجێی دەهێڵین و لە دوایدا بە ئاوی شلەتێن دەیشۆین. 

تێبینی: ئەگەر خاوەنی قژێکی چەوریت دەتوانیت ٣ دڵۆپ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە گیراوەکە بکەیت.


مانگ پێشتر - Oct 22 2017 4:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر