تەندروستی

سودی خواردنی ھەرمێ


ھەرمێ میوەیەکی بەتامە و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە،لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک لە ڤیتامین و کانزا لەم میوەیەدا،لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکرێیت بە خواردنی ئەم میوەیە لە بەربوونی کۆمەڵێک سودی:

١-ھەرمێ ترشی فۆلیک،و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایە بە ڕێژەیەکی زۆر وەک ڤیتامین (A،C،K،B٢،B٦) لەگەڵ بوونی ڕیشاڵ ھەربۆیە خواردنی ھەرمێ بۆ خانمان لە قۆناغی دووگیانی و لە پاش دووگیانی زۆر بەسودە،لەگەڵ بونی ڕێژەیەکی زۆر کانزا لەم میوەیەدا کە زۆر گرنگە بۆ مێشک،کۆئەندامی بەرگری.

٢-ھەرمێ مادەی "Boron " تێدایە،ھەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی کالسیۆم لە لەشدا و سنورێکیش بۆ لاوازبوونی ئێسک دادەنێت.

٣-خواردنی ھەرمێ بۆ گەدە زۆر بەسودە ، سنورێک بۆ شێرپەنجەی گەدە و سیەکان دادەنێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی "Hydroxy cinnamic" لە ھەرمێدا.

٤-ماددەی "کیرسیتین"ی تێدایە ،ئەم دژە ئۆکسانە پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەکان دەکات،مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە.

٥-ھەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندویانە میوەی ھەرمێ دژە حەساسیەتە،بەتایبەتیش بۆ منداڵان.

٦- توانایەکی زۆری ھەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی  ڕیشاڵ کە لەم میوەیەدا ھەیە .

٧-ئەو بەکتینەی کە لە ھەرمێدایە زۆر زیاترە لەوەی کە لە سێودایە ھەر بۆیە ھەرمێ لە توانایدایە کۆلستڕۆڵی خوێن دابەزێنێت و ڕیخۆڵەش پاکبکاتەوە ، ڕێگرییش دەکات لە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی سنگ.


مانگ پێشتر - Oct 23 2017 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر