کوردستان

چۆن بەرھەڵستی سەرما بکەین لەو بارەیەوە ئەم بابەتە بخوێنەرەوە



لەگەڵ ھاتنی وەرزی پایزدا وەرزی سەرماش دەستپێدەکات بەم ھۆیەشەوە نەخۆشیەکانی کۆکە،دروستبوونی ئازار لە قوڕگ و تەنگبوونی ھەناسە و ھەڵامەت زیاددەبێت.

بۆ ڕێگریکردنیش لە سەرمابوون دەتواندرێت لە جیاتی دەرمان سود لەم گیراوەیە وەربگیرێت ،گیراوەکە پێکدێت لە:

١-کوپێک لە شەربەتی ئەنەناسی تازە،ئەنەناس ئەنزیمی برۆمینی تێدایە خواردنی دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی بۆری ھەناسە،لووت و کاریگەریشی ھەیە لە نەھێشتنی ھەوکردن بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت ئازاری قورگ کەمبکرێتەوە.

٢-بەکارھێنانی ٢٥٠ گرام لە شەربەتی پرتەقاڵی تازە.

٣-پارچەیەک زەنجەبیل.

٤-کەوچکێکی چێشت لە ھەنگوین.

ئەم گیراوەیە پێویستە لە ڕۆژێکدا دووجار یاخود سێ جار ٢٥٠ گرامی کوپێک بخورێتەوە.


3 هەفتە پێشتر - Oct 25 2017 2:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1