تەندروستی

جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بۆ مندالان مەترسیدارە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت کۆرۆنای نوێ بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات .

ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆرۆنای نوێ لە عێراقدا بونی هەیە ئەم جۆرە بە خێرایی لە نێو منداڵاندا دەگوازرێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات .

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم جۆرە نوێیە نیشانەکانی لە کۆرۆنا باوەکە قورسترە و توانای بڵاوبونەوەی خێراترە .

وتەبێژەکەی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، عیراق پشت بە ڤاکسینە چینی و بەریتانی و ئەمریکیەکان دەبەستێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەڵمەتی کوتان بەو ڤاکسینانە دەستپیدەکەن .

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا جورێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقا بڵاوبۆوە و لە ئێستا پسپۆڕانی تەندروستی سەرقاڵی توێژینەوەن تا بزانن ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا تا چەند کاریگەری لەسەر کۆرۆنای نوێ دروست دەکەن .