تەندروستی

خانمێکی تەمەن 90 ساڵ شەش میل بە نێو بەفردا بە پیادە دەبڕێت لەپێناو وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

پێگەی "فۆکس 29" لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە خانمێکی تەمەن 90 ساڵی خەڵکی سیتڵی ئەمریکا دەکات کە شەش میل بە پیادە بەنێو بەفردا دەبڕێت لە پێناو وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

فران گۆڵدمان، نەک تەنها بەوە ناسراوە کە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەترسێت بەڵکو لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆی و خێزانەکەی و نەوەکانی بۆ ماوەی چەندین هەفتەیە لە هەوڵی وەرگرتنی ڤاکسینی دژی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە

بەهۆی بارینی شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانەوە ڕێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بە تەواوی گیراوە، هەر بۆیە ڕۆژی شەممە بڕیاریداوە بە پێ ڕێگاکە ببڕێت و لە نزیکترین نەخۆشخانە ڤاکسینەکە وەربگرێت ئەو دەڵێت" ئەوەی کردوومە کارێکی غەریب و سەیر نییە، بەڵکو گەر جارێکیتریش پێویست بکاتەوە دەیکەم"