تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلێک ھەموو پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت


کۆمپانیای "Ideal Team Venture"ی چینی، نمونەیەکی ناوازەی ئۆتۆمبیلێکی خێرای نمایش کرد، کە بووە جێی سەرسوڕمانی ھەواداران و شەیدایانی ئۆتۆمبیلە خێراکان.
ناوی ئەم ئۆتۆمبیلە "Intensa Emozione"، بەھاوکاری کۆمپانیای "Apollo Automobil" بەرھەم ھێنراوە.
ئەم ئۆتۆمبیلە، تەنھا 10 دانەی لێ بەرھەم دەھێندرێت، بزوێنەرەکەی 10 پستۆنە، ھێزی 780 ئەسپی ھەیە، خێراییەکەی لە 0 کم دەگاتە 100 کم تەنھا لەماوەی 2.7 چرکەدا، نرخەکەشی دەگاتە 2.71 ملیۆن دۆلار.



3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2017 4:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1