تەندروستی

بۆچی پیاوان بەراورد بە خانمان کێشیان زووتر دادەبەزێت..لەو بارەیەوە ئەم بابەتە بخوێنەرەوە


ئەگەر تێبینی بکەین پیاوان لەکاتی ئەنجامدانی وەرزش و پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکێکی گونجاو بۆ دابەزانی کێش وە جێبەجێکردنی ھەمان بەرنامە لەلایەن خانمانەوە دەبینین پیاوان خێراتر کێشی لەشیان دادەبەزێت بەراورد بە خانمان.

-شارەزایان ھۆکارەکەی دەگەڕێنەوە بۆ جیناتی خانمان و ھۆڕمۆن کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە لەشی مرۆڤدا و کاریگەری زۆریشی لەسەر دابەزانی کێشی لەش ھەیە،لە گرنگترینیشیان ھۆڕمۆنی تیستوستیرونە.

-جیاوازیش لە گەورەبوونی ماسولکە لە نێوان خانمان و پیاواندا یەکێکی ترە لە ھۆکارەکان کە وایکردوە توانەوەی چەوری و سوتانی کالۆری لای پیاوان خێراتر بکات،بە پێچەوانەوە خانمانەوە لە توانەوەی چەوری و سوتانی کالۆری پێویستیان بە ھەوڵی زیاتر دەبێت.

-قەبارەی سی خانمان بەراورد بەسی پیاوان بچوکترە ھەر ئەمەش وایکردوە زوتر ھەست بە ھیلاکی بکەن ئەگەر ھەمان ئەو وەرزشە ئەنجام بدەن کە پیاوان ئەنجامی دەدەن.

-خانمان بە ھۆی دووگیانیەوە دووچاری زیادەی کێش و زیادبوونی چەوری دەبنەوە ،ھەر بۆیە لە پاش بوون بە دایک بەھۆی کەمی کاتەوە خانمان ناتوانن بەپێی پێویست وەرزش ئەنجام بدەن ،بەھۆی خاوبوونەوەی کرداری "metabolism "ش لە خانماندا کاتێک دەگەنە تەمەنی نائومێدی وا دەکات دووچاری گرفتی زیادەی کێش ببنەوە بە پێچەوانەشەوە ئەم حاڵەتە لە پیاواندا بوونی نیە.


3 هەفتە پێشتر - Oct 30 2017 2:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر