لالەنگی یەکێکە لە میوە وەرزیەکان چارەسەری سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەکات،ئەمەش بەتەنھا سود نیە کە لالەنگی ھەیەتی بەھۆی بوونی کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی گرنگ لەم میوەیەدا خواردنی سودی زۆری بۆ جەستە و پێست ھەیە،ئەمانەش کۆمەڵێک سودی دیکەی لالەنگین:
١-چارەسەری لۆچی دەمووچاو دەکات:
بەھۆی بوونی ڤیتامین "C" لە لالەنگیدا خواردنی پێست بە گەنجی دەھێڵێتەوە دەشتواندرێت لە ڕێگای گیراوەیەکەوە کە پێکدێت لە: (سێ قژ لە لالەنگی ،کەوچکێک ماست و ھەنگوین) پێویستە تێکەڵی یەکتربکرێن لە پاشاندا ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بدرێت لە دەمووچاو و مل، ئەم ماسکە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاکردنەوەی و لابردنی چەوری و بەکتریای زیان بەخش لەسەر پێست.
٢- خواردنی لالەنگی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست کەمی ڕێژەی ئاسن لەلەشیاندا دەناڵێنن،یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەڵمژینی ئاسن لەلایەن لەشیشەوە دەدات.
٣-جوڵەی ڕیخۆڵە چالاکدەکات،لالەنگی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی سروشتی تێدایە یارمەتیدەرە لە چالاکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە ھەروەھا قەبزیش چارەسەر دەکات.
٤-ئەگەر لەو کەسانەیت بەدەست بوونی زیپکە بە دەمووچاوتەوە دەناڵێنیت وا باشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەیت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین "A" لەم میوەیەدا.
٥-ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین"A" و ڤیتامین "B16" تێدایە بۆتەندروستی قژ و پێدانی رەونەقی بە قژ زۆر بەسودە ھەروەھا سپی بوونیشی دوادەخات .
لەم کاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادەبکرێت:
شەربەتی لالەنگی بۆ ئەو زەیتە پێویستە زیاد بکرێت کە دەدرێت لە قژ ،لە دوایدا بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەبێت بە قژەوە بێت و لە پاشاندا بشۆردرێت.
٦-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە،بەپێ توێژینەوەیەکیش خواردنی لالەنگی و پرتەقاڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک سنورێک بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشیە درێژخایەنەکان دادەنێت.
٧-لالەنگی بەرزی پەستانی خوێن چارەسەردەکات،بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن واباشە گرنگی بە خواردنی لالەنگی بدەن .
٨-یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات،ئەو ڕیشاڵانەی کە لەلالەنگیدایە وادەکات ماوەیەکی درێژ ھەست بەبرسێتی نەکرێت.
٩-چارەسەری برینداری دەکات،بە دانانی زەیتی لالەنگی لەسەر ئەو شوێنەی کە دووچاری برینداری بووە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دروستکردنەوەی خانەی نوێ و زوو چاکردنەوەی برینداریەکە.
١٠-لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڕەگەزی دژە ھەوکردن و دژە ژەھر لەلەشدا، بەرگری لەش دژی کۆمەڵێک لە نەخۆشی نموونەش ئەنفلۆنزا زیاددەکات.