تەندروستی

چەند ڕێگایەک بۆ نەهێشتنی ڕەشی دەوروپشتی چاو


١. دانانی ئەڵقەی خەیار یاخود پەتاتە لەسەر چاوەکان.
٢. لۆکەیەک لە چای گەرم هەڵدەکێشرێت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر چاوەکان دادەنرێت، پاشان لۆکەیەکی تر لە چای سارد هەڵدەکێشرێت و بۆ ماوەی ٥ خولەک لەسەر چاوەکان دادەنرێت
٣. دوروپشتی چاو بە گیراوەی کەوچکێکی بچوک  ڕۆنی بادەم لەگەڵ ٤/١ کەوچکی بچوک پونگ چەوردەکرێت.
٤. لۆکەیەک لە ئاوی پونگ هەڵدەکێشرێت و لەسەر چاوەکان دادەنرێت.

هەروەها بۆ چارەکردنی و نەهێشتنی ڕەشی دەوروپشتی چاو پێویستە ئەمانە ڕەچاوبکرێت: 
دوورکەوتنەوە لە خۆماندووکردن و ماندووبونی دەرونی، هەروەها بایەخدان بە خواردنە تەندروستەکان و حەوانەوە و باش خەوتن چونکە شێواندنی ئەم خاڵانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەشی دەوروپشتی چاو.


2 هەفتە پێشتر - Nov 5 2017 4:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر