تەندروستی

بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری ھەوکردنی قوڕگت بکە


ھەوکردنی قوڕگ بریتیە لە دورستبوونی ئازار ، خوران ، گرژبوونەوە لە قوڕگدا و لە کاتی قوتدانی خواردن یاخود شلەدا ئازارەکەی زیاددەکات،بەزیادبوونی پلەکەشی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

ئەمانەش کۆمەڵێک چارەسەرن دەتواندرێت لە ھێورکردنەوەی ئازاری گەرو سودی لێوەربگیرێت:

١-ھەنگوین: خواردنی ھەنگوین بە تێکەڵکردنی لەگەڵ چا یاخود بەتەنھا، یەکێکە لە چارەسەرە باوەکان کە دەتواندرێت لە نەھێشتنی کۆکەی شەوان ، برینداری، چارەسەرکردنی ھەوکردنی قوڕگ بە خێرای سودیلێوەربگیرێت.

٢-ئاو و خوێ: غەرغەرەکردنی زۆر بە ئاوی شلەتێن و خوێ یارمەتیدەرە لە ھێورکردنەوەی ھەوکردن و ڕزگاربوون لە دەردراوەکان،ھۆکارێکیشە بۆ لەناوبردنی بەکتریای قوڕگ.

شێوازی بەکارھێنانی:

نیوکەوچکی بچوک لە خوێ پێویستە بکرێتە ئاوی شلەتێنەوە و سێ کاتژمێر جارێک غەرغەرەی پێبکرێت،بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت ئاوسانی مل و قوڕگ نەھێڵدرێت و گەروش پاکبکرێتەوە.

٣-چای بەیبوون: تایبەتمەندی دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی ھەیە و ئارامکەرەوەیەکی سروشتیشە ھەربۆیە لەکۆنەوە سودی لێوەرگیراوە لە چارەسەرکردنی ھەوکردنی قوڕگ .

ھەڵمژینی بۆنی چای بەیبوون یارمەتیدەرە لە سوکردنی نیشانەکانی سەرمابوون نموونەش ھەوکردنی گەرو، واش لە کۆئەندامی بەرگری دەکات کە یارمەتی لەش بدات لە بەرھەڵستیکردنی ئەو ڤایرۆسانەی کە ھۆکارن بۆ ھەوکردنەکە.

٤-نەعنا: بەکارھێنانی پەمپی زەیتی نەعنا یارمەتیدەرێکی باشە لە سوککردنی ھەوکردنی گەرو و کۆکە،بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسان لە نەعنادا ھۆکارێکیشە بۆ چاکبوونەوەی ھەوکردنی قوڕگ بە تەواوی.

٥-سیریش  تایبەتمەندی دژە میکرۆبی سروشتی و ئەنسیلینی تێیدا بەتوانایە لە لەناوبردنی ڤایرۆس.


2 هەفتە پێشتر - Nov 6 2017 2:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر