تەندروستی

باشترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە قڵیشانی لێوەکان


لەگەڵ ساردبوونی کەشوو ھەوادا زۆرێک دووچاری قڵیشانی لێوەکان دەبن،زۆر جار بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە پەنادەبرێتە بەر بەکارھێنانی کرێمی شێدار.
 
دەتواندرێت لە جیاتی بەکارھێنانی ئەم کرێمەش سود لەم گیراوەیە وەربگیرێت کە زۆر بەئاسانی ئامادەدەکرێت،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە قڵیشانی لێوەکان:

-کیسێکی چا وا باشترە کیسی چای سەوز بێت.

-کوپێک ئاوی گەرم.

پێویستە کیسی چاکە بکرێتە ئاوە گەرمەکەوە تا بەجوانی ھەڵی دەمژێت و لە پاشاندا بۆ ماوەی ٣ بۆ ٥ خولەک لەسەر لێوەکان دابندرێت ، بەدرێژی ئەو ماوەیەش دەبێت دەست لەسەر کیسی چاکە دابندرێت.

بەکارھێنانی ئەم ڕێگایە زۆر باشترە لە بەکارھێنانی کرێمی دژە قڵیشانی لێو چونکە چا ئەو مادانەی تێدایە کە وشکی لێو ناھێڵێت و یارمەتی چاکبوونەوەی خانە زیان پێگەشتوەکانی پێستیش دەدات.


2 هەفتە پێشتر - Nov 7 2017 2:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر