هەمەڕەنگ

تابلۆیەکی " پیکاسۆ " لە سلێمانی نمایش دەکرێت

ناوەندی حەوت ڕەنگە تابلۆیەکی هونەرمەندی جیهانی پاپڵۆ پیکاسۆ لە سلێمانی نمایشدەکات

ناوەندی حەوت ڕەنگە بەهاوکاری مۆزەخانەی " سەڵاح حیسانی
" تابلۆیەکی هونەرمەندی ئیسپانی پاپلۆ پیکاسۆ دەهێنێتە شاری سلێمانی لە پێشانگایەکی شێوەکاری دا نمایشی دەکات .

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەکردووە لە ئێستادا پێشانگاکە بە شێوەی گەڕۆك لە شارە جیاوازەکانی عێراق نمایشدەکرێت و بڕیارە لە ٢ی مانگی ئازار دا بهێنرێتە شاری سلێمانی .

باسیلەوەکردووە، هەر لەو پێشانگایەدا دە شێوەکاری سلێمانی بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن و دەیان تابلۆی شێوەکارە جیهانی و عیراقیەکانیش لەخۆدەگرێت .

وێنەکێش و پەیکەرتاش و شێوەکار پاپلۆ پیکاسۆ، لە ساڵی ١٨٨١ لە شاری مەلەگەی ئیسپانیا لەدایكبووە یەکێکە لە گەورە هەنەرمەندانی سەدەی بیست ، لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێکی گەورەی هەیە .