تەندروستی

پشکنینی خوێن لە ١٢ ھەفتەی یەکەمی دووگیانیدا زیانبەخشە


توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ دەری خستووە کە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بۆ ژنانی دووگیان لە ١٢ ھەفتەی یەکەمی دوگیانیدا دەکرێت ببێتە ھۆی پێشبینی کردنی روودانی حاڵەتەکانی لەبارچوونی کۆرپە و لەدایک بوونی پێشوەختی منداڵ.
توێژەرانی ئەمریکی گەیشتونەتە ئەو باوەرەی کە پشکنینی خوێنی ژنانی دووگیان چەند گەردیلەیەک دەردەخات کە پەیوەندییان بە حاڵەتەکانی لەبارچوون و لە دایک بوونەوە ھەیە پێش تەواو بوونی ماوەی سروشتی دوگیانی دایک.
پزیشکانی ئەمریکا پێیان وایە ئەو پشکنینە دەکرێت رێگر بێت لە روودانی حاڵەتەکانی لەبارچوون و لە دایک بوونی پێشوەخت ،ئەو دوو حاڵەتە لەسەر ئاستی جیھان کێشەی تەندروستی مەترسیداریان بۆ ژنانی دوو گیان دروست کردووە لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک بەریتانیا لە ھەر پێنج حاڵەتێکی دوو گیانی یەکێکیان بە لەبارچوون کۆتایی دێت ،ھاوکات بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەسەر ئەوروپا زۆرترین رێژەی لەدایک بوونی پێشوەختی تێدایە.
لەرێی پشکنینی خوێنەوە نمونەی خوێنی وێڵاشی منداڵ وەردەگیرێت و شیکاری بۆ دەکرێت ، دەیان ژنی دوو گیان بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە و لەرێی پشکنینی خوێنەوە پێشبینی پزیشکان بۆ چەندین حاڵەتی لەبارچوون و منداڵ بوونی پێشوەختە راست دەرچووە.
توێژینەوەکە ھیوایەکیشە بۆ پزیشکان بۆ ئەوەی زیاتر لەو نەخۆشیانە تێبگەن کە پەیوەندی بە وێڵاشی منداڵەوە ھەیە.



هەفتە پێشتر - Nov 13 2017 10:56AM
Print Friendly and PDF
زیاتر