هەمەڕەنگ

بەشێكی نوێ فیلمی "Spider-Man" بەرهەم دەهێنرێت

دوایی نمایشکردنی هەردوو بەشی فیلمی " سپایدەرمان " و بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا، وا بڕیارە بە شێکی نوێی فیلمەکە بەنای " سپایدەرمان نۆ وەی هۆم " بەرهەمبێنرێت .

فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای " کۆڵۆمبیا پیکچەرس و مارڤڵ ستۆدیۆ"وە کاری بەرهەمهێنانی بۆدەکرێت و چەند ئەکتەرێکی لاو وەك " تۆم هۆڵاند زێندایا و جەیمی فۆکس " ڕۆڵی سەرەکی تێدا بەرجەستە دەکەن .

ئەم فیلمە بە بەشی سێییەمی فیلمی سپایدەرمان دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم ساڵدا لە سینەماکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشبکرێت .