سۆنی تایبەتمەندیەکانی کامێرا نوێیەکەی دەخاتەڕوو
کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی تایبەتمەندیەکانی کامێرا نوێیەکەی "FX3" بۆ کاری فۆتۆگرافی و وێنەگرتنی سینەمایی بڵاودەکاتەوە .
ماڵپەڕەکانی تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆژیا بڵاویانکردۆتەوە کامێرا نوێیەکەی سۆنی ڕوپۆشی دەرەوەی لە ماددەی پلاستیك و کاربۆن دروستکراوە بە ڕەهەندەکانی "85,5- 129,7 – 77,8" ملیمەتر و کێشی 715 گرام .
ئاماژەیان بەوەکردووە، توانایی وێنەگرتنی هەیە بە کوالێتی "4k" بە تێکڕای 120 فرەیم لە چرکەیەکدا .
باسیشیان لەوەکردووە، کامێراکە دەتوانێت بە تێکڕای 60 فرەیم لە چرکەیەکدا بۆ ماوەی 13 سەعات بە کوالێتی "4k" وێنەی بگرێت..
کامێراکەی سۆنی توانای هەستیاری بۆ ڕوناکی زۆرە بە تێکڕای "ISO 80-102400" دەتوانرێت لەو جێگایانەش روناکیان کەمە بە کوالێتیەکی بەرز وێنەی پێبگیرێت .
|