هەمەڕەنگ

بوتڵێکی شەراب بە ٣٥٠ ھەزار دۆلار فرۆشرا


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ویلایەتی نیوئۆرلیانزی ئەمریکا، بوتڵێکی شەراب بە ٣٥٠ ھەزار دۆلار فرۆشرا.
لەوبارەیەوە پێگەی "The Daily Meal" بڵاویکردەوە ئەو شەرابە لە بەرھەمی ترێی ٢٠١٥ دروستکراوە، لەلایەن کڕیاڕێکی نەناسراوەوە لە چین کڕدراوە، داھاتەکەشی بۆ دەزگایەکی خێرخوازی دابین کرا.
جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو ملیاردێری چینی جان وای لە یەکێک لە بەناوبانگترین ھۆتێلی سویسرا، گرانبەھاترین پەرداخی شەرابی بە ١٠ ھەزار یۆرۆ خواردەوە، دواتر دوای پشکنین دەرکەوت شەرابە فێڵی تێدا کراوەو ساختەیە.


هەفتە پێشتر - Nov 13 2017 7:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123