هەمەڕەنگ

کۆتا پێڕەوکەری نەریتی پێ بەستن پێیەکانی نیشان دەدات


پێوەرەکانی جوانی بەپێی کۆمەڵگاکان دەگۆڕێن، تەنانەت لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراویشدا بەپێی کات دەگۆڕێت، یەکێك لەو پێوەرانەش بۆ جوانیی خانمان لە وڵاتی چین، بچوکیی پێی ئەو خانمە بوو، ئەمەش بۆ لەپێکردنی پێڵاوێکی تایبەت بوو.

بۆ بەدەستهێنانی پێیەکی بچوکیش، خانمانی چین پێڕەوییان لە نەریتێک دەکرد، کە بە نەریتی "پێ بەستن" ناسراوە، ئەویش بەستنی پێی کەسەکە بوو بە لەفاف و باندج لە تەمەنی 4 ساڵییەوە.
ئەم نەریتە لە ساڵانی 800ی زاینییەوە بەردەوام بوو، تا ئەو کاتەی شۆڕشی کۆمۆنیستی لەو وڵاتەدا دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەو نەریتەی قەدەغەکرد، بەڵام چەند خانمێك لە پێڕەوکەرانی ئەو نەریتە مابوونەوە، یەکێك لەو خانمانەش "Zhou Guizhen"ی 86 ساڵە، کە لە ڕێگەی گرتنی تیشكەوە، گۆڕان و زەرەرمەندبوونی پێیەکانی نیشان دەدات، خۆشی دەڵێت: " داخ بۆ حاڵی پێیەکانم دەخۆم، من ناتوانم سەما بکەم، تەنانەت ناشتوانم بە گونجاوی هەنگاو بنێم."
نەریتی پێبەستن لە کاتی خۆیدا شتێکی ناچاری بوو بۆ خانمان، چونکە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرا پیاوێك قایل بکەن بۆ زەماوەندکردن.



مانگ پێشتر - Nov 15 2017 4:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر