تەندروستی

تەندروستی جیهانی : چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا بڵاوبێتەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا بڵاوبێتەوە پێویستە ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەی بکرێت .

مایك رایان، بەرپرسی پڕۆگرامە لە ناکاوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاندووە ، نابێت بوونی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی وڵاتان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساردبکاتەوە .

وتوشیەتی، بڕوای تەواومان هەیە کە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین بەڵام کاتەکەی نادیارە، لە هەندێك لە وڵاتان ئەگەری بڵاوبونەوەی شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا هەیە. بۆیە پێویستە ئامادەکاری تەواو بۆ روبەروبونەوەی ئەو دۆخە بکرێت .

بەرپرسەکەی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەك ساڵی پارە، پێویستە حکومەتی وڵاتان لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕوبەروبونەی دۆخەکە ساردنەبنەوە .

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین بڵاوبۆوە زیانێکی گەورەی بە ئابوری جیهان گەیاند، ملیۆنان مرۆڤ لە جیهان دوچاری توشبوون بە ڤایرۆسەکە بوون .