هەمەڕەنگ

بەپێی جۆری قژت، پێویستە ماوەی چەند ڕۆژ جارێک قژ ببڕیت؟

گەر بە بەردەوامی قژت ببڕیت ڕەنگە ڕێگری لە گەشەی قژت بکات، بەڵام نەبڕینی سەر تاڵە قژەکانیش قژ بەرەو لاوازی دەبات

باشترین چارەسەر ئەوەیە بەپێی جۆری قژت لە چی کاتێکدا پێویست بوو قژت ببڕیت بۆ ئەوەی هەم قژێکی تەندروستت هەبێت هەم جوانتر دەربکەوێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا بە ڕوونی ئاشکرای کردووە کە پێویستە بۆ هەر جۆرێکی جیاوازی قژ ماوەی چەند ڕۆژ جارێک ببڕدرێت بە شێوەیە:

-قژی لوول

قژی لوول بەگشتی زۆر گەشەکردنی پێوە دیار نییە، بۆیە گەر بتەوێت درێژ بێت و گەشەی قژەکەت دەربکەوێت ئەوا شەش مانگ جارێک بیبڕە، بەڵام گەر بتەوێت هەمان ستایلی قژت بمێنێتەوە ئەوا سێ مانگ جارێک بیبڕە

 

-قژی خاو یان شێوەی شەپۆل

ئەم جۆرە ڕێکخستن و بەستنی بە ستایلی جیاواز زۆر ئاسانە هەمیشە بە جوانی دەردەکەوێت هەر بۆیە دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر وەک خۆی بیهێڵیتەوە 10 مانگ جارێک بیبڕیت

 

-قژی تاڵ ئەستوور

ئەو قژانەی کە تاڵەکانی ئەستوورە بە ماوەیەکی زۆر پێویستی بە بڕین نییە، بەڵام لاوازبوونی سەر تاڵەکان ڕەنگە بێزارت بکات بۆیە شەش مانگ جارێک بڕین و ڕێککردنەوەی باشتر جوانتر دەریدەخات

 

-قژی لاواز و تاڵ باریک

قژی تاڵ باریک ئەگەری پچڕان و هەڵوەرینی زیاترە و هەر زوو ستایلەکەی تێک دەچێت، هەر بۆیە بۆ پاراستنی ستایلی قژەکە و ڕێگری لە هەڵوەرینی وا باشترە دوو مانگ جارێک بیبڕیت