تەندروستی

ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە نیشانەیان نیە توشی چەند کێشەیەکی تەندروستی دەبن

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە نیشانەیان نییە توشی چەند کێشەیەکی تەندروستی درێژخایەن دەبن .

بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە زانکۆکانی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە دەریدەخات، ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و هیچ نیشانەیەکیان نیە، توشی چەندین کێشەی تەندروستی  لە ئەندامەکانی جەستەیاندا دەبنەوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری " میدرکسف" بۆ زانستی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، لەسەر ١٤٠٠ توشبووی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە نیشانەیان نەبووە دەرکەوتووە دوای دوو مانگ لە نەمانی ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا توشی گرفتی هەرس و خێرای لێدانی دڵ بوون لەگەڵ بوونی ئازار لە جومگەکانی جەستەیان و نەمانی وزەی پێویستی جەستە و توشبوون بە دڵەراوکێ بوون .

توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو گرفتە تەندروستیانە بۆ ماوەی ٩ مانگ کاریگەری لەسەر توشبووەکە دەبێت و لە هەندێک کەسیشدا کە پێشتر گرفتی تەندروستی هەبووە ڕەنگە بە درێژایی تەمەن کاریگەری لەسەر جەستەی هەبێت .

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای بڵاوبونەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە وڵاتی چین تا ئێستا زیاتر لە ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیاوازی جیهانی گرتۆتەوە زیاتر لە ١١٨ ملیۆن کەسیش لە جهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون .