تەکنەلۆژیا

تواناکانی تانکی نوێی "T-٩٠M" ئاشکرا دەکرێت


شارەزایانی بواری سەربازی رووسی ئاشکرایانکردوە کەوڵاتەکەیان نوێترین کۆپی تانکی شەڕکەری بەرھەم ھێناوە کەبە (T-٩٠MS Proryv-٣) ناسراوە، تانکە نوێیەکە تۆپھاوێژێکی (١٢٥) ملیمەتری ناوسافی ھەیە کەدەکرێ لێوەی بەباشترین شێوە ئامانجەکان بپێکێت و پشت بەکۆمپیوتەر و سستمی شوێنکەوتنی ئامانجەکان بکەوێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.
تانکەکە بزوێنەرێکی (١٣٠٠) ئەسپی ھەیە و کێشەکەی ٥٠ تۆنە. لەلاتەنیشتەوە بەزرێپۆشی (Relikt)داپۆشراوە بۆ پاراستنی لەبەرامبەر ھەر پێکانێکدا بەموشەک. 
لەگەڵ ئەوەشدا سستمی پاراستنی دژە تانک و سستمی NBC و سستمی کوژاندنەوەی ئۆتۆماتیکی ئاگری ھەیە. 
لەئێستاشدا ئەم جۆرە تانکە لەقۆناغی تاقیکردنەوەدایە و بڕیارە چەندین چاکسازی تری تێدا بکرێت لەرووی دانانی کامێرایەک بۆ بینینی بەشی پشتەوە و شاشەیەک بۆ شۆفێری تانکەکە تا بتوانێ پێوانەسازی سەر بزوێنەرەکە بکات و پلەی گەرمای سستمی گەرمکەری زەیتەکە بپێوێت لەدۆخی گەرمای کەمدا.


3 هەفتە پێشتر - Nov 16 2017 1:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1