هەمەڕەنگ

ھێڵی پەڕینەوەی سێ دووری بۆ کەمکردنەوەی خێرایی لەئایسلەندا


ئایسلەندا بۆتە نوێترین وڵات کەتەکنیک و ڕاڕەوی سێ دووری بۆ پەڕینەوە لەشەقامەکانیدا بەردەست دەکات، بۆ ناچارکردنی شۆفێران لەپێناو ھێواشکردنەوەی خێرایی و کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆدا. 
ئایسلەندا وادیارە دەستی بەجێبەجێکردنی پلانێکی نوێ و داھێنراو کردووە لەرێی دانانی رارەوی پیادەرەوەوە کەبەتەکنەلۆژیای چاپی سێ دووری دیزاینکراوە بۆ ئەوەی شۆفێران وابزانن شتێک لەسەر شەقامەکەیە و ناچاربن خێرایی کەم بکەنەوە کاتێ دەگەنە ئەو ڕاڕەوانە.
شارەزایان رایانگەیاندوە ئەم رارەوانە رێژەی روداوەکانی ھاتوچۆ لەناوچەکانی پیادەدا کەم دەکاتەوە ئەمەش بەیەکەمین بیرۆکە دادەنرێت و پێشتریش لەشاری نیودلھی و شارەکانی باشوری ئەفریقا و چین و قیرغیزستان پەیڕەوکراوە.


3 هەفتە پێشتر - Nov 16 2017 2:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر