هەمەڕەنگ

ئەو ھەستەی بە ئاخاوتن دەیشاریتەوە زمانی جەستەت ئاشکرای دەکات


دەکرێت بیرۆکە و ھەستە شاراوەکانی مرۆڤ لە ڕێگەی ھەڵسوکەوتی جەستەوە دەربکەوێت ئەمەش لەلایەن زانایانی دەرونی پێی دەوترێت زمانی جەستە ،کە بریتیە لە ھەڵسوکەوتی خۆنەویست ھەندێکیان کۆنترۆڵ دەکرێت و ھەندێکی تریان بە ئاشکرا دەردەکەوێت و ناشاردرێتەوە،بۆیە ئەوانەی شارەزاییان لە زمانی جەستەدا ھەبێت دەتوانن تێبگەن لە ھەموو ئەو نیشانانە، زمانی جەستە زمانێکی نوێی پەیوەندییە کە گرنگی دەدات بە جووڵە و گوزارشتەکانی تاک لە کاتی گفتوگۆ یاخود ھەڵسووکەوت و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا، بۆیە جووڵەی خۆنەویستی جەستەی مرۆڤ بە نیشانەی بینراوی ھەستە شاراوە ناوەکییەکان دادەنرێت،
زانایانی دەرونی پێیانوایە لە %٦٠ ی پەیوەندی و گفتوگۆی نێوان کەسەکان لە ڕێگەی زمانی جەستەوە ئەنجام دەدرێت ،ھەروەھا ئەم ھێما و ھەڵسوکەوتانە ٥ ئەوەندەی وشە کاریگەری زیاترە، زۆرینەی کەسەکانیش گرنگی نادەن بە ھەڵسوکەوت و زمان و نیشانەکانی جەستە بۆیە دەکرێت بە ئاسانی بیانخوێنیتەوە و لێیان تێبگەیت.
ھەندێک لەو  ھێماو نیشانانەی جەستە کە مانابەخشن و دەکرێت ھەستی کەسەکان پێبزانیت ئەمانەن :-
-دەست ھێنان بە دەموچاودا یاخود لووت لە کاتی گفتوگۆدا ،ئەم کارە نیشانەی درۆکرنە .
-گوشینی پەنجەکانی دەست واتای ئەوەیە کەسەکە ناڕەحەتە یاخود پەشۆکاوە و لە دڵڕاوکێدایە . 
-دەست ھێنان بە گوێچکەدا یاخود خوراندن مانای وایە کەسی گوێگر گومانی  ھەیە لە قسەکانی بەرامبەر، ھەروەھا خوراندنی گوێچکە و  لووت و ریش لە کاتی گفتوگۆدا مانای ئەوەیە کەسەکە تێناگات لە قسەکان.
-شێلانی پەنجەکان بە شێوەیەکی نەرم لە لایەن ژنانەوە مانای کرانەوە و ئاسوودەییە لەگەڵ ئەو شوێنەی تێیدایە .
-لێک ئاڵاندنی قۆڵ و مەچەک و خاوکردنەوەی جوڵەی چاو مانای بێزاربوونە لە گفتوگۆکە .
-گەر لە کاتی قسەکردندا پەنجەکانی دەستی لێک بئالێنێت ئەوە مانای وایە بە شێوەیەکی ژیرانە و تێگەشتوو گفتوگۆدەکات.
-کردنەوەی ھەردوو دەست مانای ڕاستگۆییە.
-گوزارشتەکانی چاو لە گرنترین نیشانەکانن کە زانایانی دەرونی پشتی پێدەبەستن لە شیکردنەوەی زمانی جەستەدا ،چونکە بە ھیچ جۆرێک کۆنتڕۆڵ ناکرێت ،وەک گەورە بوونی بیلبلەی چاو لە کاتی خۆشیدا بە پێچەوانەشەوە بچوکبوونەوەی لە کاتی خەمخواردن و دڵتەنگیدا.
-خوراندنی چاو لە کاتی گفتوگۆ مانای ھاوڕا نەبوونە لەگەڵ کەسی بەرامبەردا .
-دەست گرتن بە ملەوە لە کاتی گفتوگۆ ،مانای ئەوەیە کەسەکە باوەری بە قسەکانی کەسی بەرامبەر ھێناوە و خەریکە ڕای دەگۆڕێت.


3 هەفتە پێشتر - Nov 18 2017 1:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر