تەندروستی

چەند رێگە چارەیەکی سروشتی بۆ ئاسانکاری لە کاتی منداڵ بوون


ساتی لەدایک بوونی کۆرپەلە بە گرنگترین و  خۆشترین چرکە ساتی ژیانی دایک دادەنرێت لە ھەمان کاتیشدا ڕەنگە زۆرترین ئازار بچێژێت،ئەمەش بە ھۆی ئەو گرژییەی لە منداڵداندا دروست دەبێت لە کاتی پاڵنان بە کۆرپەکەدا بۆ دەرەوە،بۆیە زۆرینەی خانمانی دووگیان ھەمیشە بە دوای ڕێگە چارەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەم کردنەوەی ئازاری منداڵبوون، لێرەدا چەند رێگە چارەیەک ھەیە کە سوودی زۆرە بۆ خانمانی دووگیان ئەویش چارەسەرە گژووگیایەکانە وەک :-

-زیرە: بڕێک زیرە بکەرە ناو ئاوی کوڵاو و سەری داپۆشە تاوەکو دەخوسێت ،دواتر دەکرێت شەکری تێبکرێت بۆ ئەوەی تامی شیرین بێت ،خواردنەوەی ئەم گیراوەیە لە کاتی ژان و منداڵ بووندا  سوودی زۆرە و جگە لەوەش دایکەکە ھێور دەکاتەوە .

-بابۆنەک: منداڵبوون خێرا دەکات و ھێزی زیاتر دێنێتە گیانی دایک بۆ پاڵنان بە کۆرپەوە، بە ھەمان شێوەی گیراوەی زیرەکە بەکاردێت .

-زەنجەفیل و دارچین:دوو کەوچک دارچینی و زەنجەفیلی ھاڕاو تێکەڵ بکە لەگەل یەک کوپ ئاوی گەرمدا ،دواتر بیکولێنە، ئەم گیراوەیە بە ھەنگوین شیرین دەکرێت وة لەگەڵ لیمۆشدا دەخورێتەوە .

-زەیتی تۆوی کەتان:لە گاتی ژاندا گەر دووکەوچک لە زەیتی بەزر کەتان بە گەرمی بخۆیت یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ منداڵ بوون بە ئاسانی .
 
-زەعفەران لەگەڵ شیردا :تۆزێک زەعفەران لە بڕێکی کەم ئاودا دەتوێنیتەوە ،دواتر تێکەڵ بە کوپێک شیری گەرم دەکرێت . 




3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2017 9:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر