تەندروستی

چوار خۆراکی چاوەڕوان نەکراو ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ


زۆر لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە دەخورێن دەبنەھۆی دروستکردنی کۆمەڵێک گرفتی تەندروستی وەک: نەخۆشی شەکرە،بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵ،بەرزکردنەوەی پەستان.

ئەمانەش کۆمەڵێک لەو خۆراکانەن خواردنیان دەبنەھۆی بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا :

١-شەکر: ئەو شەکرەی دەکرێتە خۆراکەوە بە ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە کۆلیستڕۆڵی سودبەخشەوە ھەیە دەبێتە ھۆی دابەزانی و کۆلستڕۆڵی زیان بەخشیش بەرز دەکاتەوە.
ھەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە دورکەوتنەوە لەبەکارھێنانی شەکری زۆر بەجۆرێک  خانمان لە شەش کەوچی بچوک لە ڕۆژێکدا و پیاوانیش لە نۆ کەوچکی بچوک زیاتر بەکارنەھێنن.

 ٢-پیتزا: کێ لە ئێمە حەز بە تامی پیتزا ناکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە پیتزا دەوڵەمەندە بەچەوری و نابێت لە دوو قاشی بچوک زیاتری لێبخورێت بەو مەرجەی پێکھاتەی پیتزاکە سەوزە بێت.

٣-شیر و بەرھەمەکانی: سەرەڕای دەوڵەمەندیان بە ئاسن و کانزا و کالیسیۆم بەڵام بەھۆی بەرزی چەوریانەوە خواردنیان بە شێوەیەکی زۆر ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا،ھەربۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی ئەو شیر و بەرھەمانە بدرێت کە چەوریان کەمە.

 ٤-گەنمەشامی: ھەرچەندە دادەندرێت بە ژەمێکی سوک ئەگەر لە ماڵەوە ئامادەبکرێت بەڵام ئەوانەی لە دەرەوە ئامادەدەکرێن و کەرەیان بۆ بەکاردەھێندرێت ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی کۆلستڕۆڵ.

ئەم خواردنانە چەند نموونەیەکە لەو خۆراکانەی کە ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا بۆیە پێویستە ئاگاداربیت ڕێژەیەکی کەمیان لێبخۆیت لەپێناو  بەدەستھێنانی تەندروستیەکی باش  و بەدوربوون لە نەخۆشی.



3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2017 2:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر