هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..خانمێک لە توانایدایە بەرخێک بە تەواوی بخوات


ھەندێک کەس خواردن وەک کۆڵەکەی بنەڕەتی لە ژیاندا دەبینن،ھەندێکیش زۆر خۆریان کردوە بە ھیوایەت ،کەسانێکیش ھەن چەند کاتژمێرێک تەرخان دەکەن لە ئامادەکردنی ئەو خواردنەی کە مەبەستیەتی،یاخود لە شارێکەوە یان لە وڵاتێکەوە دەچن بۆ وڵاتێکی دیکە لە پێناو تامکردنی ئەو خۆراکەی کە دەیەوێت.
خانمێکی چینی بەناوی "Tong Tong"سەرەڕای ئەوەی خاوەنی لەشێکی بچوک و دەمووچاوێکی لاوازە لە توانایدایە بەرخێک کە کێشی لە ١٠ کیلۆگرام زیاتر بێت بخوات،ھەربەم ھۆیەشەوە ناوبانگی شاژنی گەدەی گەورەی لێنراوە،لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا کێشی لە ٤٥ کیلۆگرام تێناپەڕێت.
لە پاڵ ھەموو بەشداریکردنێکی لە پێشبڕکێی خۆراکدا ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە ساتەکانی خواردنی پیشان دەدات و بەدڵخۆشیەوە بەرامبەر کامێراکان لە کاتی نانخواردندا قسە دەکات.
بەھۆی ئەم تایبەتمەندیەشی وایکردوە یەکێک لە کۆمپانیا بەرھەم ھێنەرەکان لە وڵاتی چین گرێبەستی لەگەڵدا بکات بۆ تۆمارکردنی بەرنامەی خۆراکی جارێک یاخود دووجار لە ھەفتەیەکدا ئەم ڤیدیۆیانەشی توانیویانە ناوبانگێکی زۆر لە تۆڕی ئەنتەرنێت و شاشەی میترۆکاندا بە دەست بھێنێت.


3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2017 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر