هەمەڕەنگ

دوای ٦١ ساڵ دەستبەرداری کەلوپەلە کارەباییەکانی ماڵەکەیان دەبن


دوای ٦١ ساڵ لەھاوسەرگیریان ژن و مێردێکی بەریتانی بڕیاریاندا ئەو کەلوپەلە کارەباییانەی لەکاتی ھاوسەرگیریان لەساڵی "١٩٥٦"دا کڕیویانە گۆڕانکاری بەسەردا بکەن، ھۆکارەکەشی ئەوە نییە کە ئەو کەلوپەلانە لەکار کەوتبن، بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە باشیی کوالێتی ئەو کەلوپەلانە دەربخەن کە لەرابردوودا دروستکراون.
دوای ئەوەی ئەو دوو ھاوسەرە لە ماڵەکەیاندا دەستبەرداری ئەو کەلوپەلە کارەباییانە دەبن ، لە مۆزەخانەیەکدا دادەنرێن ، کەلوپەلەکانیش بریتین لە " فڕن، بۆیلەر، جل شۆری کارەبایی، ووشککەرەوەی جل".


3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2017 11:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر