هەمەڕەنگ

چیرۆکی نێڵز تەنها فیلم کارتۆنێک نەبوو!


چیرۆکی زنجیرە کارتۆنی بەناوبانگ نێڵز 'The Wonderful Adventures of Nils' ڕێکەوتێک نەبوو، بەڵکو بەھۆی بێزاری منداڵانی سووید لە وانەی جوگرافیا ئەم چیرۆکە نووسراوە ،ئەمەش لە پاش چەند توێژوویتەوەکی چر لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی سوویدی بۆیان دەرکەوت بەھۆی ووشکی بابەتەکەوە منداڵان حەز بە وانەی جوگرافیا ناکەن،بۆیە داوایان لە خانمە نووسەر ' Selma Lagerlof'خاوەنی خەڵاتی نۆبلی ساڵی ١٩٠٩ کرد کە پەرتووکی چوگرافیا بە شێوەیەکی چێژ بەخش بکاتە چیرۆک بۆ منداڵان . 

ئەویش لەدوای ٦ ساڵ گەشت کردن لە ناوو ووڵاتی سوویددا چیرۆکێکی بە ناوی سەرکێشیەکانی نێلز لە ساڵی ١٩٠٦ نووسی ،کە بووە ھۆی ئەوەی منداڵان جوگرافیای ووڵات بە ئاسانی شارازەبن و وانەی جوگرافیا ببێتە یەکێک لە خۆشترین و چێژ بەخش ترین وانەکان لایان.

لە ئێستاشدا وەک ڕێزێک بۆ خانمە نووسەر ،لە ڕوویەکی دراوی سوویدی وێنەی خانمی نووسەر بەناوبانگ ' Selma Lagerlof' ،وە ڕووی دووەمی وێنەی نێڵز لەگەل قازەکەی ھاوەڵی چاپکراوە.

فلیم کارتۆنی سوویدی سەرکێشییەکانی نێڵز باس لە چیرۆکی منداڵێک دەکات بە ناوی 'Nils Holgersson' بە ھۆی ئەوەی ئازاری ئاژەڵەکانی دەدا جادووگەرێک ھەڵدەسێت بە بچووک کردنەوەی قەبارەی ئەو منداڵە، بۆیە ناچار دەبێت ببێتە ھاوەڵی قازێک بە ناوی "مۆرتن " دواتر "نێڵز" لەگەڵ سیرباڵۆزی کێوی و مۆرتن دەست دەکەن بە کۆچ لەناو ھەمان ووڵاتدا...لە وەرزی ھاویندا دەچنە باکوری ووڵات و لە وەرزی زستاندا دەچنە باشوور لە کاتی کۆچەکانیاندا بە گشت ناوچە جیاوازەکانی ووڵاتدا تێدەپەڕن بە گوێرەی کەش و ھەوا.



3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2017 6:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر