هەمەڕەنگ

چی ڕوودەدات ئەگەر خانمێک لە فڕۆکەدا منداڵی ببێت؟

ئەگەرچی هیچ بڵاوکراوەیەکی فەرمی لەم بارەیەوە نییە، بەڵام زانراوە کە تا ئێستا نزیکەی 60 منداڵ لە ئاسماندا و لەنێو فڕۆکەدا لەدایکبوون

فڕۆکە ئەو شوێنە ئەمین و پارێزراوە نییە کە دایکان هیوایانە تێیدا منداڵەکانیان لەدایک بێت بەڵام هەندێک جار ئەم حاڵەتەش لە جیهاندا ڕوو دەدات و بە گشتی منداڵە تازە لەداکبووەکە دیاری بەنرخ و بە بەها وەردەگرێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لەم بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ئەوەی کە لە ڕابردودا ڕوویداوە چوار ئەگەری خستۆتە ڕوو کە ئەگەر منداڵێک لە فڕۆکەدا لەدایک ببێت ڕوودەدات کە ئەمانەن:

-بڕیاردان بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەکە لەدەست ستافی فڕۆکەوانیدا دەبێت و دەکەوێتەوە سەر باری تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە

-هیچ یاسایەک نییە بۆ دیارکردنی ناسنامەی منداڵەکە کە ئەگەر لەو کاتەدا لە ئاسمانی وڵاتێکیتر بێت تەنها ئەوە نەبێت کە بە دڵنیایی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی دایکی یان باوکی وەردەگرێت

-هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان لەم حاڵەتەدا تکتی خۆڕایی وەک دیاری دەبەخشنە منداڵەکە

-هەندێک جار ناوی فڕۆکەکە دەکرێت بە ناوی ئەو منداڵەوە

-تەندروستی منداڵەکە لە مەترسیدا دەبێت