تەندروستی

بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژت هەبێت ئەم وەرزشانە ئەنجامبدە

پسپۆرانی تەندروستی ماوەی ئەنجامدانی ئەو وەرزشانە دیاریدەکەن کە دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ .

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "profile.ru" پسپۆڕانی تەندروستی لە بەریتانیا ئاماژەبەوەدەکەن، ئەنجامدانی وەرزش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دریژبوونی تەمەن چونکە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ و لەش دەدات و هەروەها ڕێگری لە زیادبوونی کێشی لەش دەکات .

باس لەوەدەکەن، هەفتانە ئەنجامدانی ١٥٠ خولەك وەرزشی هەوایی دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات .

هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرزشەکانی لێخوڕینی پاسکیل و مەلەکردن و سەماکردن یەکێکن لەو وەرزشانەی پارێزگاری لە تەندروستی لەش دەکەن و هۆکارێکن بۆ درێژبوونی تەمەن .