تەندروستی

چەند نیشانەیەك دەریدەخەن کە توشی کۆرۆنا بویت بەبێ ئەوەی پێی بزانیت

راپۆرتێکی زانستی  چەند نیشانەیەك دەخاتە ڕوو کە پێت دەڵێن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بویت

بە پێی راپۆرتی زانستی، چەند نیشانەیەك لە جەستەدا دەریدەخەن کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویت بەڵام بەبێ دەرکەوتنی نیشانە قورسەکانی ڤایرۆسەکە .

ڕاپۆرتەکە کە لە گۆڤاری  "santeplus" ی فەڕەنسی دا بڵاوکراوەتەوە ئەوی خستۆتە ڕوو، لە دەستدانی ئارەزووی خواردن و ئازاری سك و سکچون و هەستکردن بە ماندوێتی نیشانەن بۆ ئەوەی کە بزانیت ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆتە جەستەتەوە .

ڕاپۆرتە زانستیەکە باسی لەوەش کردووەم ئەو نیشانانە هەندێک جار بەهۆی نەخۆشی تریشەوە لە جەستەدا دەردەکەون بۆیە لە کاتی بونی ئەو نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بکرێت و پشکنینی تایبەت ئەنجامبدرێت .