تەندروستی

سودەکانی خواردنی بەڕوو


بەھۆی بوونی پێکھاتەی خۆراکی گرنگ لە بەڕوودا وایکردوە دابندرێت بە خۆراکێکی تەواو بۆ مرۆڤ،نیشتیمانی بەڕوو نیوەی باکوری گۆی زەویە بەھۆی گرنگیەوە گواستراوەتەوە بۆ ھەموو بەشەکانی زەوی.

لە ھەریەکە لە وڵاتانی ھندستان و کۆریا گرنگی زۆر بە خواردنی بەڕوو دەدرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سودە گرنگەکانی کە ھەیەتی:

١-چارەسەری سکچون و بێھێزی دەمار دەکات.

٢-خواردنی مرۆڤ لە ترشەڵۆکی گەدە ڕزگار دەکات.

٣-غەرغەرەکردن بە گەڵای بەڕوو لە پاش کوڵانی یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی ئازاری ددان.

٤-چارەسەری برینی ناودەم دەکات.

٥-بەھۆی بوونی کالیسیۆم لە بەڕوودا لە توانایدایە چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست نموونە: ئەگزیما بکات.

٦-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات خواردنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزێت،بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و کاربۆھێدرات تێیدا لە تواناشیدایە نەخۆشی شەکرە چارەسەربکات.

٧- کانزای گرنگ وەک فۆسفۆڕ،کالیسیۆم،پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی  ئێسک پتەو دەکات.

٨-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە بەڕوودا خواردنی بۆ شانەکانی لەش گرنگە.

٩- توێکڵی بەڕووی ھاڕاو کە بە قاوەی بەڕوو ناسراوە چارەسەری سکچون دەکات لەم کاتەشدا بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:

توێکڵی بەڕوو دەخرێتە بەرھەتاو لە پاشاندا دەھاڕدرێت  کەوچکی بچوکی لێدەکرێتە ئاوە و دەخورێتەوە.

١٠-لەتوانایدایە ئەگزیما "بیرۆ" چارەسەر بکات لە ڕێگای دەستخستنە ناو ئاوێکی گەرم کە توێکڵی بەڕوی تێدابێت بۆ ماوەی ١٥ خولەک.

١١-غەرغەرەکردن بە بەڕووی کوڵاو  چارەسەری ئەو ھەوکردنانە دەکات کە پەیوەستە بە دەم و قوڕگەوە.

١٢-بە خواردنەوەی ئاوی توێکڵی بەڕووی کوڵاو دەتواندرێت خوێنبەربوونی ناوەکی چارەسەر بکرێت.

١٣-چارەسەری ئاوسانی قاچ دەکات ئەویش بە قاچ خستنە ناو ئاوی توێکڵی بەڕوو لە پاش ساردبوونەوەی.

١٤-بۆ خانمان زۆر بەسودە بەتایبەتیش ئەو خانمانەی بەدەست شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە دەناڵێنن.


2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2017 3:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر