تەندروستی

سەوزە و میوەکان خوێن بە پاکی دەھێڵنەوە


بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن پسپۆڕانەوە ئەنجام دەدرێن, ئەوە سەلمێندراوە خواردنی سەوزە و خواردنەوەی زەنجەفیل باشترین رێگەن بۆ پاک ھێشتنەوەی خوێنی لەش. 
پسپۆڕانی تەندروستی رایانگەیاندووە, سەوزە سەرچاوەیەکی گرنگ و دەوڵەمەندی ڤیتامینەکانە کە کار دەکەن بۆ پاککردنەوەی خوێن و, لە گرنگترینیشیان "سپێناخ و برۆکلی"ن, بەو پێیەی ماددەی دژە ئۆکسانیان تێدایە و کار دەکەن لەسەر لابردنی ژەھر و پاککردنەوەی خوێن. 
ھاوکات خواردنی میوەکان بە گشتی و "پرتەقاڵ و توو و سێو و کیوی و ھەنار و ئەنەناس" بە تایبەت, ھۆکارن بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و بە سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسانیش دادەنرێن. 
پسپۆڕان بە گرنگیشی دەزانن "سیر" بخرێتە نێو ژەمە خواردنەکانەوە و رایدەگەیەنن, سیر روبەڕووی چەوری خراپی ناو خوێن دەبێتەوە, ھەروەھا بەھۆی ئەوەی ماددەی کیمیایی رووەکی تێدایە ھاوکار دەبێت لە رزگار بوون لە ژەھری جگەر. 
خواردنەوەی خواردنەوەکانی وەک "زەنجەفیل و نەعنا و چای سەوز"یش سەرجەمیان رۆڵیان ھەیە لە پاککردنەوەی خوێن و رزگاربوون لە ژەھر و پیسی ناو خوێن. 



2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2017 3:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر