تەندروستی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: باری لەناکاوی تەندروستی جیهانی بۆ کۆرۆنا کۆتایی هات


دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە بەرزترین ئاستی زەنگی مەترسی کۆرۆنا و  راگەیاندنی باری نائاسایی تەندروستی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە، ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2023 کۆتایی بە باری لەناکاوی جیهانی بۆ کۆرۆنا هات.
ئەم راگەیەندراوە هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا، کە تا ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی تەندروستی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە 100 هەزار کەس لە هەفتەیەکدا لە کانوونی دووەمی ساڵی 2021دا بۆ 3،500 کەس دابەزیوە تا 24ی نیسان. بەمەش مەترسییەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە چیتر مەترسییەکی تەندروستی جیهانی نییە.