تەندروستی

ئەسپرین کاریگەری چالاکی ھەیە لەسەر شێرپەنجە و نۆرەی دڵ


ئەسپرین بە یەکێک لە دەرمانە بەسوودەکان دەدەنرێت بۆ بەھێزکردنی دڵ و ڕێگریکردن لە توشبوون بە نۆرەی دڵ.
لەم چوارچێوەیەشدا چەند پسپۆڕێکی لە نەخۆشخانەی"مایوکلینیک" لێکۆڵینەوەیەکی وورتریان ئەنجامدا لەسەر کاریگەریەکانی تری "ئەسپرین" لێکۆڵینەوەکە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ نەخۆش ئەنجامدران لە نێو نەخۆشخانەکەدا و بۆماوەی ساڵێک لە ژێر چاودێری دکتۆردا رێژیەکی دیاریکراو لە ئەسپرینیان پێدرا لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەسپرین کاریگەری زۆری ھەیە لەسەر جۆرێک لە نەخۆشی شێرپەنجە قۆڵۆندا لە ھەمانکاتیشدا ڕێگر دەبێت لە رەِقبوون و تەسک بوونەوەی ڕێڕەوەکانی ملوولەکانی خوێن و دەبێتە ھۆی ڕێکخستنەوەی گەشەی خانەکان و بە دووریان دەگرێت لە دابەشبوون و گەشەی ناتەندروست کە ببێتە ھۆی دروست بوونی خانەی شێرپەنجەی.
وەکو ئاشکراشە بە پێپێی ڕاپۆڕتە پزیشکیەکان ساڵانە ڕێژەی مردن بەھۆی نۆرەی دڵ و شێرپەنجەوە زۆرترین ئاست داگیر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی نێو لێکۆڵینەوەکە ھۆشداری دەدەنە ھاوڵاتیان کە نابێ بە بێ چاودێری پزیشک ئەسپرین بەکاربھێنرێت لەبەر ئەوەی خواردنی ڕێژەیەکی زۆر و بە بێ ڕەچاوی پزیشک دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ناو ڕوو پۆشی گەدە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 29 2017 9:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر