تەندروستی

هەشت رێنمایی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی هەستیاری وەرزیان هەیە

لە وەرزی بەهاردا هەندێک کەس توشی هەستیاری دەبن بەرامبەر ئەو تەنۆلکانەی لە هەوادا هەیە ، بە تایبەت ئەو ڕێژە زۆرەی دەنکە هەڵاڵە و تۆوەکانی جۆرێک لە کەڕو لە هەوادا کە  لە وەرزی بەهار و هاوین ڕێیان بۆ خۆش دەبێت بە هەوادا بگوازرێنەوە.

نیشانەکانی بە شێوەی پژمینی بەردەوام و سووربونەوەی چاو، ئاوی لووت دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی (سەباح) لە هەواڵێکی تەندروستیدا چەند رێنماییەکی پزیشکی پسپۆڕ د.فێردا چێلیکی بۆ ئەم کەسانە بڵاوکردۆتەوە کە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەم حاڵەتە:

*هەوڵبدە لە سەعاتەکانی بەیانیاندا نەچیتە دەرەوە

*پێویستە لە دوای هەر چوونە دەرەوەیەک لە ماڵ و گەڕانەوە راستەوخۆ خۆت بشۆیت

*لەم وەرزەدا گرنگی بەو خواردنانە بدەیت کە بەرگری لەش بەهێز دەکات

*دوورکەوەرەوە لەو چالاکیانەی کە هەستیاریت زیاد دەکات

*بەکارهێنانی چاویلکە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی چاو

*لە کاتی مانەوە لە ماڵەوە پەنجەرە و دەرگاکان بە داخراوی بهێڵەرەوە

*زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان

*ئاگاداری پاکوخاوێنی ماڵ و ئەو کەلوپەلانە بە کە بەکاریان دەهێنێت