هەمەڕەنگ

جوڵە سەیروسەمەرەکانی شازادە بچوکەکە لە مەڕاسیمی تاج لەسەرنانی شا چارلزی سێیەم

 
لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی تاج لەسەرنانی شا چارلزی سێیەم، شازادە لویس بە جوڵە سەیرو دەگمەنەکانی سەرنجی فۆتۆگرافەرانی بە لای خۆیدا راکێشاو بووە ئەستێرەی مەڕاسیمەکە.
شازادە لویسی تەمەن پێنج ساڵ، سێیەم و بچوکترین منداڵی ویلیەم، شازادەی وێلزە و چوارەم کەسە لە ڕیزبەندی ئەندامانی خێزانی شاهانە کە بتوانێت تەختی شاهانەی بەریتانیا بەدەست بهێنێت.
جوڵەکانی ئەم منداڵە لە مەڕاسیمەکاندا هەمووان دەخاتە پێکەنین و بە خێرایی لە میدیاکاندا بڵاودەبێتەوە.