تەندروستی

مێش توانای گواستنەوەی زیاتر لە ٦٠٠ جۆری بەکتریای ھەیە


چەندین توێژینەوەی جۆاروجۆر کراوە لەسەر مەترسی مێش لە گواستنەوەی نەخۆشی کوشندە و ساڵانە بەھۆی مێشەوە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقاوە چەندەھا نەخۆشی کوشندە بڵاو دەبێتەوە.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایان ھۆشداری ئەوە دەدەن کە مێش زۆر لەوە مەترسیدارترە لەوەی پێشبینیمان کردووە بەپێی تویژینەوەکە مێش و مێشوولە بەیەکەوە توانای گواستنەوەی زیاتر لە ٦٠٠ جۆری بەکتریای زیانبەخشیان ھەیە، لەتوێژینەوەکەدا تەکنیکی پشکنینی (DNA) بەکار ھاتووە کە تیایدا ژمارەی ئەو بەکتریا جۆراوجۆرانە ئەژمار کراوە کە مێشوو مێشولەکان لەناو لەشیان یاخود لەسەر لەشیان دەیان گوازنەوە.
زاناکان ھۆکاری گواستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی بەکتریا لەلایەن مێش و مێشولە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە مێش و مێشولە بەسروشتی خۆیان حەزیان لەشتی پیسە و کەمتر خولیای شتی پاک دەکەن. 
زاناکان دوای توێژینەوەکە ھۆشداری ئەوە دەدەن کە مێش و میشولە زۆر ترسناکترن لەوەی تا ئێستا لەلایەن سەنتەرە پزیشکیەکانەوە رەچاو کراوە.



هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 9:13AM
Print Friendly and PDF
زیاتر