تەندروستی

بەکارھێنانی گوێ پاکەرەوە تا چەند زیانبەخشە


زانایان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن لە پاککردنەوەی گوێ بەچیلکەی گوێ پاکەرەوە، بەھۆی مەترسی بۆسەر بیستن، کە پێدەچێت ببێتەھۆی دڕانی پەردەی گوێ.
ھەروەھا ترسی ئەوە ھەیە لۆکەی گوێ پاکەرەوەکە بچێتە ناو بۆرییەکانی گوێوەو بگیرێت.
شارەزایانی پزیشکی لەسەر ئەوە کۆکن کە، گوێ پاکەرەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و چوونی لۆکە بۆناو گوێی لێ دەکرێت، ڕێنمایی ئەوەش دەکەن بەھیچ جۆرێک بەکارنەھێندرێت.
ئەو شارەزایانە ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە دەرەچەی گوێ خۆی پاکدەکاتەوە، ھەروەھا پێویستە پاککردنەوەی گوێ تەنھا لەلایەن پزیشک و کەسانی پسپۆڕەوە بێت.
سەبارەت بەبەکارھێنانی شەمعە بۆ لابردنی مووی زیادەو پاکردنەوەی گوێ، جارێکی تر ھۆشداری دەدەن لە گرتنەبەری ئەو ڕێگەیە کە مەترسی بۆ سەر بیستن دروست دەکات و ھەندێک جار مادەی شەمعە دەچێتە ناو گوێوەو دەبێتەھۆی گیرانی، ھەربۆیە بەھیچ جۆرێک بەکارنەھێندرێت، یان دەبێت کەسانی شارەزاو لێھاتوو ئەو کارە بکەن.


هەفتە پێشتر - Nov 30 2017 5:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر