تەندروستی

سودەکانی گوێگرتن لە میوزیک لە بەیانیان دا


لە بەیانیان دا گوێگرتن لە میوزیکێکی ئارام چەند سودێکی ھەیە، لەوانە بۆ تەندروستی دڵ باشە، ھەروەھا وا لە مێشک دەکات توانای بیرکردنەوەو چالاکی زیاتر بێت.
سودێکی تری گوێگرتن لە میوزیک، ئازار بیری مرۆڤ دەباتەوە، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشیان ھەیە، کە وا دەکات بیرو ھۆشیان لای ئازارەکە نەمێنێت.
لە سودەکانی تری میوزیک، ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش، ئەمەش پەیوەندی بەو ڕژێنانەوەیە کە مێشک لەکاتی گوێگرتن لە میوزیک دا دەریدەدات.
سودێکی تری میوزیک بەرگری لەشی مرۆڤ بەھێز دەکات، ھەروەھا ئەو منداڵانەی پێش وادەی خۆیان لە دایک بوون، بەگوێگرتن لە میوزیک ئارام بوونەتەوە.
لە سودەکانی تری میوزیک، بۆ بەساڵاچووان بەسودە، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی زەھایمەریان ھەیە. 


هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 9:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر