تەندروستی

سودەکانی خواردنەوەی گیراوەی ئاو و لیمۆ لە سەر گەدەی بەتاڵ


یەکێک لە باشترین ئەو کارانەی کە پێویستە لە بەیانیاندا ئەنجام بدرێت خواردنەوەی گیراوەیەکە لە ئاوی شلەتێن و لیمۆ لەسەر گەدەی بەتاڵ .
ھۆکارێکە بۆ ھاوسەنگکردنی لەش و بەخشینی ھەستێکی باش بە مرۆڤ ھەروەھا مرۆڤ لە توشبوون بە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت،لە گرنگترین سودەکانی:

١-بەھۆی بوونی ڤیتامین "C" لە لیمۆدا خواردنەوەی لەسەر گەدەی بەتاڵ کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات.

٢-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمابوون.

٣-خانەکانی مێشک و دەمار و ماسولکەکانی دڵ بەھێز دەکات.

٤-ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی ستریکی تێدایە ئەو ترشەڵۆکەی لە لەشدایە ڕێکی دەخات.

٥-مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت.

٦-ڕیشاڵ و بەکتینی تێدایە بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت لە دابەزانی کێشی لەشدا سودی لێوەربگیرێت.

٧-بۆ کرداری ھەرس زۆر بەسودە و لە تواناشیدایە ژەھری کۆئەندامی ھەرس لاببات.

٨-خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە یارمەتیدەرە لە پاکردنەوە و درەوشانەوە پێست ھەروەھا سنورێکیش بۆ چرچبوون و نیشانەکانی چونە تەمەن دادەنێت.

٩-ژەھری کەڵەکەبوو لە خوێندا ناھێڵێت.

١٠-لیمۆ و ئاو وزە و چالاکی لەلەشدا زیاددەکەن یارمەتیدەریشن لە باشکردنی باری دەرونی مرۆڤ.

١١-بەرھەڵستی خەمۆکی و قەلەقی دەکات.

١٢-لەش شێدار دەکات و پارێزگاری لە شێداریە سروشتیەکەشی دەکات.

١٣-ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە خواردنەوەی یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات


هەفتە پێشتر - Dec 3 2017 2:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر